Abdullah Shukur
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لەو کاتانەی کە رژێمی ئەسەد بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی منبجی دەکرد، ھێلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا لەسەر ھێڵی منبج و جەرابلوس بینران.
ئەمڕۆ کەناڵی تەرەتە کوردی لە کاتی روماڵکردنی پێشھاتەکانی ناوچەکە، دیمەنی فڕینی ھێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی نزیک ھێڵی بەرەی منبج تۆمار کرد.
لە دیمەنەکاندا زانیاری ئەوە بڵاوکرایەوە کە دوو ھێلیکۆپتەری ئەمریکی کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ فڕینی پشکنینیان لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە و لە ھەمان کاتیشدا بانگەشەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سوپای رژێمی ئەسەد چووەنە ناو شارۆچکەی منبج و ئاڵای سووریای ھەڵکردووە.
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکیاندا بۆ ئاژانیسی ئانادۆڵو، ھەواڵەکانی چوونە ناوەوەی هێزەکانی سەربە رژێمی ئەسەدیان بۆ ناو منبج بەدرۆخستبووەوە.