Ramal Mahmood
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
کابوڵ - AA
باڵیۆزی رووسیا لە کابوڵ، ئەلێکساندەر مانتیتسکی رایگەیاند کە نوێنەرە سیاسەییەکانیان لە ئەفغانستان لە پێناو ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیوەندیدان لەگەڵ تاڵیبان.
باڵیۆزی رووسیا لە کابوڵ ئەلێکساندەر مانتیتسکی، لەبارەی بانگەشەکانی بوونی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ رۆژنامەوانان دوا. گوتی: "نوێنەرە سیاسەییەکانمان لە ئەفغانستان لە پێناو ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیوەندیدان لەگەڵ تاڵیبان. هاوشێوەی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا ئیتاڵیا، ئێران، پاکستان، چین و وڵاتانی دیکە لە پەیوەندیدان لەگەڵ تاڵیبان".
مانتیتسکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەفغانستان سەرکەوتوو نەبووە. سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە فراوانبوونی هێرشەکانی داعش لەو چەند رۆژەی دواییدا لە ئەفغانستان، رووسیای نیگەران کردووە، ئەم رێکخراوە تەنها هەڕەشە نییە لەسەر ئەفغانستان بەڵکو هەڕەشەیە لەسەر هەموو رۆژهەڵاتی ئاسیا.