Abdullah Shukur
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لەبارەی ژیانی تایبەتی و ئازادی تاک لە وڵاتەکەی گوتی: "با خەڵک ئاسوودە بکەین. با دەست لە ژیانی تایبەتی خەڵک وەرنەدەین، چونکە ژیانی تایبەتی خەڵک تەنھا پەیوەندی بە خۆیانەوە ھەیە".
روحانی بەبۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی شۆڕشی ئێران، لە گۆڕەپانی ئازادی لە شاری تاران وتارێکی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پێشکەش کرد و ھەڵسەنگاندنی بۆ رووداوەکانی رۆژەڤ کرد.
روحانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە خەڵک ئازاد بێت لە ھەڵبژاردن و رێز لە بژاردەی خەڵک بگیرێت و گرنگی بە بۆچوونی خەڵک بدرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت بەرپرسانی دامەزراوەکان لەسەر بژاردەی خەڵک دیاری بکرێن.
سەرکۆماری ئێران راشیگەیاند کە دەبێت متمانە بە خەڵک بکرێت و رێگای یاسایی بۆ ئەم مەبەستە ئاسان بکرێن. گوتیشی: "من وەک نوێنەری گەلی ئێران دەمەوێت ئەو بۆچوونەم بخەمەڕوو، پێویستە ئاسانکاری بکەین بۆ ئەوەی خەڵک بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا بکات".
روحانی ئاشکراشی کرد کە پێویستە ھەموو کەسێک بە بۆچوونی تایبەتی خۆی بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان بکات و ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجوومەنی شارەزایان و پەرلەمان بە ئازادانە بەڕێوەنچن.