Mazın Asad
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان ئالێکسیس چیپراس ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەست کەوتوون، ئەمڕۆ ئێوارە ئەردۆغان و چیپراس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پرسی قوبرسیان کرد.
لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان و چیپراس لەبارەی دانوستانەکانی شاری جنێڤ جەختیان لەسەر رۆڵ و ھەڵوێستی ئەرێنی گشت لایەنەکان کردەوە.