Talha Yavuz
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2022
کیێڤ - AA
هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا، لە ئاکامی تەقەکردنی جوداخوازانی لایەنگری رووسیا لە دۆنباسکوژرانی سەربازێکی ئۆکراینایان راگەیاند.
هێزەکانی ئۆکراینا ئاشکرایان کرد "ئهو هێزانهی رووسیا پشتگیریان دهكات ١٩ جار ئاگربهستیان پێشێل کردووە".
هێزەکانی ئۆکراینا، هەواڵی کوژرانی سەربازێکی سوپای ئۆکراینایان لە دۆنباس بە دەستی جوداخوازانی لایەنگری رووسیا، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوێکی دیکەی هێزەکانی ئۆکراینادا هاتووە "تەنیا دوێنێ ئهو هێزانهی رووسیا پشتگیریان دهكات لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا ٦٦ جار ئاگربهستیان پێشێل کردووە".
- قەیرانی دۆنباس
دوای ئیمزانەکرانی رێککەوتننامەی هاوبەشیی لە نێوان سەرۆکی ئەوکاتەی ئۆکراینا، ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ و یەکێتی ئەورووپا لە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دەستی پێکرد.
یانۆکۆڤیچ دوا بەدوای فراونبوونی خۆپیشاندانەکان مانگی شوباتی ٢٠١٤ دەستی لەکار کێشایەوە و هەریەکە لە شارەکانی دۆنێسک و لوگانسک لە هەرێمی دۆنباس لەلایەن جوداجوازانی لایەنگری رووسیا بەناو سەربەخۆیی راگەیەندرا.
بەهۆی پێکدادان و ئاڵۆزییەکانی نێوان جوداوازان و حکوومەتی کیێڤ لە ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٣ هەزار کەس کوژراون.