Sabri Yıldırım
11 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2022
مووش-AA
رێگای ۱۰ گوند و ۲۱ کێڵگە کرانەوە و لە گوندەکانی ئوچئهڤلەر و چاوشتەپە، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ماوەی بینین بۆ ۱۰ مەتر، کەمبوویەوە.
لە ناوچەکەدا ئەستووری بەفری کەڵەکەبوو گەیشتە ۱٥ سانتیمەتر، تیمەکانی شارەوانیش دەستبەکاربوون بۆ رێگریکردن لە داخرانی رێگاکان.
مستەفا ئۆزجان، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی بەفر ماڵینە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئانادڵو، باسی لەوە کرد کە یەکەم راماڵینی بەفری ئەمساڵیان دەست پێکردووە و رایگەیاند: "وەک تیمەکانی شارەوانی مووش، لە گوندی ئوچئهڤلەر کە دەکەوێتە بەرزی دوو هەزار و ٥۰۰ مەتر دەستمان بە راماڵینی بەفر کرد. لێرەوە هاووڵاتییان دەتوانن بچنە گوند و کێڵگەکانی دیکە. بەدرێژایی زستان بەردەوام دەبین لە راماڵینی بەفر و کردنەوەی رێگاکان".
فەسیح ساڵکم، شۆفێری مینیپاسە و لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردووە و گوتیشی: "لەرێگهی کارەکانی تیمەکانی شارەوانییەوە، لە ماوەیەکی کەمدا رێگاکان کرانەوە. سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین".