Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٢٣ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن سوپای تورکیاوە کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییەی لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی رابردووەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لەباکووری سووریا دەستیپێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١٣٠یەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، گرووپەکانی ھێزی ئەرکی تایبەت کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاشیان لەنێودایە، بەپشتیوانی بۆردومانی چڕی ئاسمانیی و زەمینی، بەردەوامن لەسەر جێبەجێکردنی پلانی دەستبەسەرداگرتنی ئەلبابدا.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆردومانی ١٧٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا، ئەوەیش کارئاسانی بۆ گرووپەکانی ھێزی ئەرکی تایبەت کرد و، چەند ئامانجێکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە لەناوبرا.
ھاوکات فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، لە ناوچەکانی ئەلباب، سوفلانیاح، کابر ئال موکری، بزاگاح، تادیف و ئەبو جەبار، ١٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومانکرد و، سەکۆی چەک و ١٢ بینایان لەناوبرد کە وەک بارەگا بەکاردەھێنران.
بەدرێژایی دوێنێ لەپرۆسەی کێوماڵکردنی ناوچەکانی دەورووبەری بنکەی ئەلئەزراق، ٤ لاشەی چەکدارانی داعش، ٤ ئامێری بێتەل، ٣ کڵاشینکۆف، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو، بیکەیسییەک و ئاربی جی ٧ێک دەستیان بەسەرداگیرا.
لەئەنجامی پێکدادانەکانیشدا ٣ چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژران و دووانی دیکەیان برینداربوون و ٢٣ چەکداری داعش کوژران.
ھاوکات ٥٣ بۆمبی دەستکرد لەلایەن ئەو تیمانەوە پووچەڵکراونەتەوە کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێستا ٢ ھەزار و ٥٥٦ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و ٤٢ مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.