Ahmet Karaahmet
08 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2026
حەلەب - AA
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا بڵاوی كردهوه، لە کاتژمێر ١٣:٣٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تا ئاگادارکردنەوەی دووههم، قەدەغەی هاتووچۆ لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە شاری حەلەب ڕاگەیاندراوە، کە لەژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەدان و ناوی هەسەدە بەکاردههێنێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکاندا داوا لە هاووڵاتیان کراوە لە هەموو ئەو شوێن و خاڵانە دوور بکەونەوە کە سەر بە پەکەکە/یەپەگەن.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوە هەر لە کاتژمێر ١٣:٣٠هوە، دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ورد و دەستنیشانکراو بۆ سەر مۆڵگەکانی پەکەکە/یەپەگە لەو گەڕەکانەدا.