تاران
بەگوێرەی ئاژانسی فارسی فەرمی ئێران لە شەڕێکی نێوان ھێزەکانی سوپای ئێران و چەکدارانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاکدا لە شاری بانەی سەر بە پارێزگای کوردستان؛ پێنج سەربازی سوپای ئێران کوژران و ٢ی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی فارس راشیگەیاند کەوا ئەوان ئەو زانیارییەیان لە سەرچاوە سەربازیەکانی ئێران وەرگرتووە و شەڕەکەش لە گوندی ساوان ی سەر بە شاری بانە روویداوە.
پەرلەمانتاری شاری سەقز لە پەرلەمانی ئێران موحسن بەگلەری بە ئاژانسی ھەواڵی قوتابیانی (ISNA) گوت ئەوانەی ئەو ھێرشەیان ئەنجامداوە چەکدارانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک بوون کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە یە.
سەرەڕای ئەو ھەموو زانیاریانەش؛ بەڵام تا ئێستا دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ئێران ھیچ ڕاگەیەنراوێکیان لەبارەی ئەم رووداوە بڵاونەکردۆتەوە.