Yusuf Soykan Bal
14 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی سێ تیرۆریستیی پەکەکەی لە ناوچەکانی حەفتانین و ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق و، چوار تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "تیرۆریستان لە هەرکوێیەک بن ئامانجمان ئەوێیە. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەکانی حەفتانین و ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق سێ تیرۆرتسیی پەکەکە و، لە ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا چوار تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەیان لەچالاکی خست. پێداگرانە بەردەوام دەبین لەسەر لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا".