Yusuf Alioğlu
14 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ڕیاز پایتەختی سعوودیە لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە ڕیاز لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، نەخراوەتەڕوو.
پیشتر بەرپرسێک لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی نیشانداوە لەبارەی ئەوەی کە لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ڕیاز، لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە.
دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆڕبەندی وەبەرھێنانی سعوودی-ئەمریکی ٢٠٢٢٥ لە ڕیاز، ڕایگەیاندبوو کە فەرمان دەدات سزاکانی ئەمریکا لەسەر سووریا ھەڵبگیرێن.
دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە قەتەر و ئیماراتیش دەگرێتەوە، گەیشتە سعوودیە.