Heman Hussein Yaseen
15 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2024
هەولێر -AA
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە ٥٤هەمین کۆڕبەندی داڤۆس، بەرەو سویسڕا بەڕێ بکەوێت.
پێشتر گوتەبێژی حکوومەتی عێراق باسم عەواد ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئەوەی سەرۆکوەزیران، سوودانی رۆژی دووشەممە بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس دەکات، بۆیە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشخراوە بۆ یەکشەممە، لەم چوارچێویەوەشدا دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.
بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە ٥٤هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس بەڕێوەبچێت.
لە کۆڕبەندەکە نزیكەی ١٠٠ سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران و میوانی فەرمی ئامادە دەبن، هاوکات نزیكەی دوو هەزار و ٨٠٠ كەسایەتیی سیاسی، ئابووری، زانستی، كەسایەتییە جیهانییەکان بەشدار دەبن.
كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە رۆژانی ١٥ تا ١٩ ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێوە دەچێت.