Hasan Esen
08 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2021
لەندەن - AA
بەمەبەستی رێگری لە پڕبوونی توانای نەخۆشخانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا، "باری بەپەلە" راگەیاندرا.
سەرۆکی شارەوانی لەندەن، سادق خان رایگەیاند کە ئەگەر رێککاری بەپەلە نەگیرێتەبەر بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوا لە چەند ھەفتەیەکی داھاتوودا قەروێلەکانی گشت نەخۆشخانەکان پڕ دەبن لە نەخۆش.
سادق خان راشیگەیاند کە دۆخی لەندەن ھەستیار بووە بەھۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ڤایرۆسەکە و گوتیشی: "ئیتر لە ھەر ٣٠ کەسێکی دانیشتووی لەندەن یەکیان تووشبووی کۆرۆنایە. ئەگەر دەستبەجێ جوڵە نەکەین، خەڵکی زیاتر گیان لەدەست دەدەن".
سەرۆکی شارەوانی لەندەن، سادق خان گوتیشی: "باری بەپەلە رادەگەیەنین چونکە ھەڕەشەی ئەو ڤایرۆسە بۆ سەر شارەکەمان، لە دۆخێکی قەیراناویدایە".