Ahmet Dursun
28 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2023
ئەنقەرە – AA
مانۆڕی بەرگریی ئاسمانیی بەرفراوان لە ئێران دەستی پێ کرد.
تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە مانۆڕێکی بەرگریی ئاسمانیی بەرفراوان بە ناوی "بەرگریکارانی ئاسمانیی وەلایەت ١٠٤١" بە بەشداری یەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئێران و سوپای پاسداران دەستی پێ کردووە.
جەنەڕاڵ قادر رەحمیزادە لەبارەی مانۆڕەکەوە گوتی: "مانۆڕەکە لە کایەی ئاسمانیی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا، رۆژئاوا و ناوەڕاستدا ئەنجام دەدرێت. لە دوا قۆناغی مانۆڕەکەدا، نزیکەی دوو لەسەر سێی کایەی ئاسمانیی وڵات واتا لەسەر رووبەری زیاتر لە یەک ملیۆن کیلۆمەتر ئەنجام دەدرێت".
رەحیمزادە سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لە مانۆڕەکەدا، فڕۆکەی جەنگیی، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، رادار، پێداویستی ئەلیکترۆنیی جەنگیی و سیستەمی پەیوەندیی بەکار دەهێندرێن و بە زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکە توانای سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی تاقی دەکرێتەوە لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی هێرشدا.