Ramal Abdullah Mahmood
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی کەشوهەوای پاریس، رایگەیاند: "ئەمریکا پشتی لە هەموو جیهان کرد، بەڵام فەڕەنسا پشت لە ئەمریکا ناکات".
ماکرۆن لە لێدوانێکدا لە کۆشکی ئیلیزێ بەهەردوو زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی، بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتننامەی کەشوهەوای پاریس هەڵسەنگاند.
سەرکۆماری فەڕەنسا گوتی: "ئەمریکا پشتی لە هەموو جیهان کرد، بەڵام فەڕەنسا پشت لە ئەمریکا ناکات. فەڕەنسا داوا لە هەموو ئەو وڵاتانە دەکات کە رێککەوتننامەی کەشوهەوای پاریسیان واژووکردووە بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن و سەریان بۆ گوشارەکان دانەنەوێنن".
لەلایەکی دیکەوە ئێوارەی دوێنێ وەک کاردانەوە بۆ بڕیارەکەی ترەمپ تەلاری شارەوانی پاریس بە رەنگی سەوز رووناککرایەوە.