Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
كاندیدی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌واڵگری (سی ئای ئه‌ی)، مایك پۆمپیۆ كه سه‌ربه كۆماریخوازه‌كانه و لەدوای دەست بەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد ترمپ ده‌ستبه‌كارده‌بێت، مۆسكۆی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له‌رێگه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌ستوه‌ردانی كردووه له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا و، گوتی: "گومانم نییه له‌وه‌ی رووسیا ویستوویه‌تی زیان به دیموكراسیمان بگه‌یه‌نێت".
پۆمپیۆ، كه سێ خوله له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا نوێنه‌ری كانساسه، له دانیشتنی كۆمیته‌ی هه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كه به‌هۆی كاندیدبوونیهوه رێكخرابوو، وه‌ڵامی پرسیاری سیناتۆره‌كانی دایه‌وه.
پۆمپیۆ پشتیوانی له‌و بانگه‌شه‌یه كرد كه باس له‌وه ده‌كات رووسیا له رێگه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌ستوه‌ردانی كردووه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەمریکا کە 8ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، و گوتی: "گومانم نییه له‌وه‌ی رووسیا ویستوویه‌تی زیان به دیموكراسیمان بگه‌یه‌نێت".
مایك پۆمپیۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه راپۆرته‌كانی یه‌كه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هیرشی ئه‌لیكترۆنی رووسیا جێگه‌ی متمانه‌یه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی دلنیایی نه‌خسته‌ڕوو كه پیویسته ئه‌مریكا چ رێوشوێنیك بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره هێرشه ئه‌لیكترۆنییانه.
هه‌روه‌ها كاندیدی تره‌مپ بۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین جه‌یمس ماتیس، له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا كه سه‌باره‌ت به كاندیدبوونی رێكخرابوو، رووسیای تۆمه‌تبار كردبوو و، به‌پێویستی زانی بوو فشاری زیاتر بخرێتە سەر رووسیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌باره‌ی پۆمپیۆ، له‌و هۆڵه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی بەڕێوەچوو، كاره‌با کوژایەوە و به‌و هۆیه‌وه نیو كاتژمێر پشوو به كۆبوونه‌وه‌كه درا، ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه له زۆر به‌شی ئه‌و بینایه‌دا كاره‌با بڕاوه.
له‌و كاته‌ی پۆمپیۆ باسی له هێرشی ئه‌لیكترۆنی رووسیا ده‌كرد، بچڕانی كاره‌با بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێوان به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گاڵته بكرێت و بڵێن "رووسیا به‌رده‌وامه له ده‌ستوه‌ردان". به‌هۆی بڕانی كاره‌باوه دانیشتنه‌كه له بینایه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ڕێوه‌چوو.