Mohamad Misto,Ethem Emre Özcan,Eşref Musa
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره/دێرازرۆر – AA
به مووشك هێرش كرایه سه‌ر ده‌ورووبه‌ری كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له پارێزگای دێرازۆر كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێ جێگیركراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه به ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون شه‌وی رابردوو، مووشه‌ك ئاراسته‌ی ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی یهشیلكۆی كراوه له كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه و له‌و ناوچه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مریكا جێگیركراون.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه زیانی ماددی به ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له كاتێكدا هێشتا نه‌زاندراوه هێرشه‌كه له كوێوه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا گولـله‌تۆپ و مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه كه مووشه‌كه‌كانی لێوه ئاراستەكراون.
ناوچه‌ی شوێنی مانه‌وه لە كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كه به یهشیلكۆی ناسراوه، جگه له شوێنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش لەخۆدەگرێت.
له پێنجی ئه‌م مانگه‌ش له شارۆچكه‌ی مه‌یادین-ه‌وه كه گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێرانی لێن به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر ده‌ورووبه‌ری كێڵگه‌كه، دواتریش هێزه‌كانی ئه‌مریكا به ئاراسته‌كردنی گولـله‌تۆپ مه‌یادین-یان به ئامانج گرت.