Sangar Hamad Azeez
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
کالینینگارد - AA
هەڵبژاردەی سویسڕا بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی سڕبیا هیوای بۆ داهاتوو زیاتر بوو.
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ ی رووسیا و لە میانی لە گروپی (ئی)دا هەردوو هەڵبژاردەی سویسڕا و سڕبیا رووبەرووی یەک بوونەوە.
یارییەکەش لە سوودی کوڕانی هەڵبژاردەی سویسڕا بە ئەنجامی ٢-١ کۆتاییهات.
سەرەتا سڕبیا لە خولەکی پێنج لە رێگەی یاریزان ئەلیکساندەر میترۆڤیچ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد.
دواتر لە گێمی دووەم گرانێت چاکای سویسڕی تۆپێکی مووشەک ئاسای ئاراستەی گۆڵی سڕبیا کرد و بە تۆمارکردنی گۆڵێک هەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە.
لە کۆتا خولەکەکانیش شیردان شاکیری گۆڵی سەرکەوتنی بۆ سویسڕییەکان تۆمار کرد و هەڵبژاردەکەی کردە خاوەن سێ خاڵ.
بەم ئەنجامەش سویسڕا کۆی خاڵەکانی کردە ٤ خاڵ و بە هاوبەشی لەگەڵ بەرازیل لە سەرووی گروپەکەی دێت.