06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2019
ریاز - AA
بەپێی یاسایەکی نوێ لە سعوودیە، ئەو ئافرەتە بیانییانەی دەچنە سعوودیە، بەبێ ئەوەی هاوسەر یان کەسی نزیکیان لەگەڵدابێت دەتوانن لە هۆتێلەکاندا بمێننەوە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی عوکاز-ی سعوودی، دەزگای گەشتیاری ئەو وڵاتە بڕیارێکی دەرکردووە و تیایدا ئەو ئافرەتە بیانییانەی دەچنە سعوودیە، بەبێ کەسی نزیک و هاوسەریان لەگەڵدا بێت دەتوانن لە هۆتێلەکاندا بمێننەوە.
ئافرەتە بیانییەکان بەنیشاندانی پاسپۆرتەکانیان یان لە کاتی نەبوونی ناسنامەکانیان بە یاوەریی کەسی نزیک و زانیاریان دەتوانن لە هۆتێلەکاندا بمێننەوە.
ئەو مەرجەی کە پێشتر بۆ مانەوە لە هۆتێلەکاندا دانرابوو دەربارەی بوونی بەڵگەی خێزانیی بۆ ئافرەتانی بیانی لابراوە.
لەئێستادا سعوودیە لە هەوڵدایە کە ئابووری خۆی وابەستەی چەند بوارێکی جیاجیا بکات جگە لە نەوت. هەوڵ دەدات کە بواری گەشتیاری ببوژێنێتەوە و ساڵانە. ژمارەیەک گەشتیاری زۆر بۆ خۆی رابکێشێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا مانگی رابردوو هەلی پێدانی ڤیزەی گەشتیاری دابووە هاووڵاتییانی ٤٩ وڵات.