Ömer Koparan
06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
عه‌زاز – AA
تیرۆریستانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له كاتێكدا هه‌وڵیان ده‌دا له قه‌زای ته‌ل ره‌فعه‌ت باكووری سووریاوه دزه بكه‌نه نێو سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له قه‌زای عه‌زاز، پێكدادان روویدا.
ئێواره‌ی دوێنێ تیرۆریستیانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ته‌ل ره‌فعه‌ت-ه‌وه هه‌وڵیان دا دزه بكه‌نه هێڵی به‌رگری ناوچه‌كانی كه‌فه‌ر كاشر له باشووری عه‌زاز كه له لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام سوپای سووریای ئازاد لێیان هاتنه ده‌ست و به چه‌كی قورس پێكدادان روویدا.
ماوه‌ی سێ ساڵه ته‌ل ره‌فعه‌ت باشووری رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین و باشووری عه‌زاز له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه. نزیكه‌ی ٢٥٠ هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و قه‌زایه راگوێزراون. ماوه ماوه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییە به مه‌به‌ستی دزه‌كردنه نێو هێڵه‌كانی سوپای سووریای ئازاد، له‌وێوه هێرش دێنن.