Hemın Othman Mohammed
28 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2016
لە بنكەی سەربازی فاید لە پارێزگای ئەلئیسماعیلیەی میسر، فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری ئێف 16، لە كاتی مەشق و راهێناندا بەهۆی كێشەیەکی تەكنیكی كەوتەخوارەوە و تیمی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی سوپای میسر عەمید محەمەد سەمیر، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری ئێف 16، لە كاتی مەشق و راهێناندا، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكیەوە كەوتۆتە خوارەوە و لە ئاكامدا تیمی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداوە".
سەمیر، هیچ زانیاریەكی سەبارەت بە تیمی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە نەخستەڕوو، بەڵام سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئانادۆڵوی راگەیاند كە لەناو فڕۆكەكەدا دوو فڕۆكەوان هەبوون.