Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
له گوتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا له مۆسكۆی پایته‌خت، سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا دیمیتری مێدڤێدیڤ رایگه‌یاند: "له ژێر رۆشنایی فه‌رمانی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، كۆتایی به سنوورداركردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا دەهێنن".
مێدڤێدیڤ، باسی له‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی رووس زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت پله به‌پله سنوورداركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵده‌گرن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه داوای هه‌ندێ گه‌ره‌نتی له به‌رپرسانی تورك ده‌كه‌ن بۆ ئاسایشی ئه‌و گه‌شتیاره رووسانه‌ی ده‌چنه توركیا.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، دوێنێ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان گرێ دا و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.