Muhammet Ali Kemal
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
دوای ئەوەی لە ریفراندۆمەکەی هەفتەی رابردوودا، بڕیاری جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن دانیشتوانی شانشینی یەکگرتووەوە درا، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە سێرێسا مەی کە سەربە پارتی پارێزگارانە رایگەیاند کە دەبێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، کە بڕیارە دوای دەستلەکارکێشانەوەی دەیڤید کامیرۆن ئەو پۆستە چۆڵ بێت.
مەی کە یەکێکە لەو ناوانەی زۆر باس دەکرێت بۆ سەرکردایەتی کردنی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار، لە لەندەنی پایتەخت کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد.
سێرێسا مەی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە کاربکرێت بۆ یەکگرتنەوەی شانشینی یەکگرتوو و رایگەیاند ''جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپا واتە جێهێشتنی یەکێتییەکە. هەڵمەتێک بەڕێوە برا و ریفراندۆم ئەنجام درا، گەل بڕیاری خۆی دا''.
ناوبراو ئاشکرای کرد ئەگەری ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی دیکە لە ئارادا نییە و پێویستە پێش ساڵی٢٠٢٠ هەڵبژاردنێکی پێشوەخت لە وڵاتدا ئەنجام بدرێت.