Abdullah Shukur
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
بەرلین - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ، نەیتوانی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ رازی بکات لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەتێکی توند لە دژی ئێران.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تێدا رایگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی رێککەوتنی ناوەکی ئێران.
مێرکڵ ئاشکراشی کرد کە لە پەنای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، باسیان لە پێشھاتەکانی ناوچەکە کردووە و راشیگەیاند کە ئەو ھاوڕا نییە لەگەڵ ھاوتا ئیسرائیلییەکەی لەبارەی رێککەوتنی ناوەکی ئێران.
مێرکڵ گوتیشی: "ئێران بەھۆی ئەم رێککەوتنە شەفاف بووە، لە کاتێکدا ئێران تەنھا ھەنگاوێک لە دواوەی دروستکردنی بۆمبی ناوەکی بوو، ھەڵوێستی ئێمە بەم شێوەیە".
مێرکڵ رەخنەشی لە پرۆگرامی مووشەکی بالیستی و چالاکییەکانی ئێران لە سووریا و یەمەن کرد،و ئاشکراشی کرد کە ھەوڵی دیپلۆماتیکی لەبارەی کشاندنەوەی ئێران لە ناوچەکانی نزیک لە ئیسرائیل بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەش، ناتانیاھۆ راشیگەیاند کە گرووپە توندڕەوەکان گەورەترین کێشەیە لە جیھان و ئەوانەش لە ھەوڵی دروستکردنی چەکی ناوەکی دەدەن. رەخنەشی لە وتەکانی رێبەری ئاینی ئێران، ئایەتوڵا عەلی خامنەی گرت بەوەی کە گوتبووی "ئێران شێرپەنجەیەکە پێویستە پاک بکرێتەوە".