Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
برۆكسل - AA
ناتۆ، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرسێک لە ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باره‌گای هاوپه‌یمانێتییه‌كه له برۆكسل، ناتۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازده‌كات و تێیدا تاوتوێی هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات.
ئاماژه بهوهشدهكرێت له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا زانیاریی سه‌رباره‌ت به هێرشه‌كانیان ده‌ده‌نه هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناتۆ.
به سه‌رۆكایه‌تی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبەرگ، كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه به به‌شداریی نوێنه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كانی ٢٩ وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ، سازده‌كرێت.