Şerife Çetin,Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
بوخارێست - AA
مانۆڕی سه‌ربازیی ناتۆ به به‌شداریی حه‌وت وڵاتی ئه‌ندام له‌ژێر ناونیشانی "قه‌ڵغانی ده‌ریا 2018"(Sea Shield 2018)دا له بوخارێست پایته‌ختی رۆمانیا ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ناتۆوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، مانۆڕه‌كه له شەش بۆ نۆی ئایار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ریه‌كه له توركیا، ئیسپانیا، بولگاریا، رۆمانیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و یۆنان تیایدا به‌شدارن.
ئامانجی مانۆڕه‌كه، به‌ره‌وپێشبردن و خێراكردنی توانای جووڵه‌ی كاریگه‌ری نێوان وڵاتانی ناتۆیە.
بڕیاره ناتۆ له میانی ئه‌مساڵدا، 106 مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات و 180 وڵات به‌شداریی تیادا بكه‌ن.