Dildar Baykan Atalay
28 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە نامەیەکیدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سەبارەت بە هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویان لە هەڵکشان کرد ئاماژەی بەوە کرد کە "لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییدا" وەڵامیان دراوەتەوە و هەرکاتێک پێویست بکات ئامادەن هەنگاو بەرەوپێش بنێن.
سەرۆکی ئەمریکا بایدن، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد.
لە نامەکەیدا، بایدن سەرنجی خستووەتە سەر ئەو گرووپانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە ھەیە و ھێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویان لە ھەڵکشان کردووە و ڕایگەیاند: "ئەمریکا بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتییدا و مافی ڕەوای بەگریی لە خۆ بەپێی ٥١ھەمین ماددەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی پێویستی داوەتەوە. ھەرکاتێک پێویست بکات و گونجاو بێت، ئەمریکا ئامادەیە ھەنگاو بەرەوپێش بنێت بۆ وەڵامدانەوەی مەترسی و ھێرشی زیاتر".