Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
نیویۆرك – AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق، یان كوبیش داوای له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق كرد په‌له بكه‌ن له قۆناغی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی "گشتگیر" و "دوور له مه‌زهه‌بگه‌رایی".
یان كوبیش له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ١٢ی ئایار دوا و رایگه‌یاند، به هۆی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو فێڵ له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنیدا كرابێت پێكهێنانی حكوومه‌ت دواكه‌وتووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق، یان كوبیش سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه به هۆی بێكاریی و نه‌بوونی كاره‌با وه‌ك پێویست، گه‌نده‌ڵی و سه‌ختتربوونی هه‌لومه‌رجی ژیان مانگی رابردوو عێراقییه‌كان له زۆر شوێن خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و حكوومه‌ت ویستوویه‌تی به‌پیر داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه بێت، به‌ڵام له ئاستی پێویستدا نییه.
یان كوبیش گوتی: "ده‌بێت سه‌ركرده سیاسییه‌كان گوێ له خه‌ڵك بگرن و ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و په‌له بكه‌ن له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی گشتگیر و دوور له مه‌زهه‌بگه‌رایی".
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زوو پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێته هۆی په‌له‌كردن له چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیی.
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا، یان كوبیش سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئیداره‌یه‌كی باش ده‌رفه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌ی ئابووری ده‌ڕه‌خسێنێت.