İnci Gündağ
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
له‌نده‌ن - AA
حكوومه‌تی به‌ریتانیا، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به بڕیاری ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیادا به هۆی هه‌وڵی ژه‌هراویكردنی كۆنه سیخوڕی رووسی سێرگی سكریپال و كچه‌كه‌ی یولیا سكریپال له شاری سالیسبێری به مادده‌ی "Novichok".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی سزای ئه‌مریكا به‌سه‌ر رووسیادا بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌ریتانیا به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌و سزا نوێیه‌ی ئه‌مریكای هاوپه‌یمانی ده‌كات. ئه‌و كاردانه‌وه تونده نێوده‌وڵه‌تییه‌ی هه‌یه دژ به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شه‌قامه‌كانی سالیسبێری، په‌یامێكی روون بۆ رووسیا ده‌نێرێت".
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له كۆتایی ماوه‌ی 15 رۆژدا له‌و باره‌یه‌وه سزاكان ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا له‌باره‌ی ورده‌كاری سزاكان.