Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی رووسیای به‌درۆخسته‌وه كه رایانگه‌یاندبوو، رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ سه‌ردانكردنی دوما. راشگه‌یه‌نراوه كه مۆڵه‌تی پێویست دراوه به رێكخراوه‌كه.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند كه گوایه تیمی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی دوما.
دوجاریك گوتی: "مۆڵه‌تی پێویست دراوه به تیمی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له دوما".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ رایگه‌یاندبوو، تیمی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نه‌یتوانیوه بچێته دوما.
ستیفان دوجاریك راشیگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه‌كه هاوبه‌ش نییه و رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامی ده‌دات، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس پشتگیریی ده‌كات و مۆڵه‌تی پێداون بۆ گه‌یشتن به سه‌رجه‌م ناوچه‌كان تا وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی هێرشه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه كه جه‌نگی سووریا ته‌واو درێژبووه‌ته‌وه و پێویسته لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغی سیاسی.
له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا پڕۆژه بڕیارێكی نوێیان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی میكانیزمێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی دوما، گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی و ده‌ستپێكردنی قۆناغی سیاسی پێشكەش بە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه.