Kasım İleri,1 23
18 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، تۆنی ئه‌و لێدوانانەی كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی توركیا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی فورات بڵاویكرده‌وه به "جێگای نیگه‌رانی" و "قبوڵنه‌كراو" ناویبردبوو، نهرمتركردووهتهوه.
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی گوته‌بێژی پنتاگۆن، رۆب مانینگ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پرسیاری لێ‌كرد كه ئایا هێشتا له پشت لێدوانەكه‌ی هه‌فته‌ی رابردووهوهن كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به قبوڵنه‌كراو ناوبردووه. رۆب مانینگ ئه‌م پرسیاره‌ی به به‌ڵێ وه‌ڵامدایه‌وه.
به‌ڵام دواتر بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م وه‌ڵامه، رۆب مانینگ نووسراوێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رەوانەکرد.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی رۆب مانینگدا هاتووه، "ئه‌مریكا و توركیا له پێناو پاراستنی ئاسایشی توركیا و رووخاندنی داعش به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی كاریگه‌ری له دۆخی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی چالاك له هه‌ماهه‌نگیدان".
گوته‌بێژی پنتاگۆن، رۆب مانینگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بابه‌ته‌كه‌یان تاوتوێكردووه و گوتی: "هه‌ردوو وڵات له هه‌ماهه‌نگیدان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر بۆ سه‌ر توركیا و ناوچه‌كه".
- "لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆمان كارپێكراوه"
دواتر گوته‌بێژی پنتاگۆن، رۆب مانینگ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه كه لێدوانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی پنتاگۆن به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌وكات بووه، به‌ڵام ئێستا هه‌لومه‌رجه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه گۆڕاون و گوتی: "به هۆی گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌كان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوومان، لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆمان كارپێكراوه".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌یش كه ئایا ئه‌مڕۆ هه‌مان لێدوان ده‌ده‌ن، ناوبراو گوتی: "ره‌وشه‌كه له گۆڕاندایه، هه‌لومه‌رجه‌كان گۆڕاون و سه‌باره‌ت به هه‌موو ته‌وه‌رێك له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌ماهه‌نگیدان".
پنتاگۆن هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو "له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی لێن یاخود لێیه‌وه نزیكن هه‌نگاونانی تاكلایانه جێگای نیگه‌رانی زۆره و ئه‌م هه‌نگاوانه قبوڵكراو نین".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه "مه‌به‌ستی ئه‌مریكا له‌وه‌ی كه قبوڵكراو نییه، ئه‌وه‌یه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه هێزی سه‌ربازی به‌كارده‌هێنێت؟"، له وه‌ڵامدا رۆب مانینگ گوتی: "دڵنیا نیم له‌مباره‌یه‌وه، بۆتان ده‌گه‌ڕێمه‌وه".