Nuri Aydın
17 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رهه‌مێنه‌ری ئۆتۆمبێل Nissan Motor Co ی ژاپۆنی به‌هۆی مه‌ترسی گڕگرتنی ڕۆنی وه‌ستێنه (ئیستاپ) نزیكه‌ی ٤٥٠ هه‌زار ئۆتۆمبێل له ئه‌مریكا ده‌كشێنێته‌وه.
Kyodonews بڵاوی كرده‌وه به‌هۆی ئه‌گه‌ری گڕگرتنی به‌شه‌كانی ناوه‌وه له ئاكامی دزه‌كردنی ڕۆنی وه‌ستێنه بۆ ئه‌و به‌شانه، كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كشێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ٤٥٠ هه‌زار دانه له هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمبێلی 2015-2018 Murano و 2016-2018 Maxima مۆدێلی سیدان ده‌گرێته‌وه.
كۆمپانیاكه ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له ئاوێنه‌ی قۆقزی دواوه بینینی ئۆتۆمبێله‌كانیدا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار ئۆتۆمبێلی كردبوو له ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، كۆریای باكوور و ئیسرائیل.