Bülent Temiz
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2023
بینگۆل - AA
لە ناوچە بەرزەکانی قەزای کارلیئۆڤا سەربە پارێزگای بینگۆل بەفر باری.
لە رۆژانی کۆتایی مانگی نیساندا، گوندەواری کارلیئۆڤا بەهۆی بەفربارینەوە بەرگی سپی پۆشی.
هاوکات بەفربارین ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.
تیمەکانی راماڵینی بەفر لە هەوڵی راماڵینی بەفری سەر رێگای بینگۆل-ئەرزەڕۆمدان.
هەروەها بەهۆی کاریگەری نەرێنی بەفر بارینەکەوە، رووداوی هاتوچۆ دروستبووە کە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
لە کاتێکدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە ناوچە بەرزەکاندا ئاستی بەفری باریو گەیشتووەتە ١٠ سانتیمەتر، باس لەوەیش دەکرێت کە ئاژەڵداران دووبارە ئاژەڵەکانیان بردووەتەوە بۆ گەوڕەکان.