Adam Abu-bashal
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2021
ئابوجا- AA
سوپای نێجیریا، زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆسەر رێکخراوی تیرۆرستی بۆکۆ حەرام، ئەنجامدا.
بەڕێوبەری راگەیاندنی سوپای ئەو وڵاتە، بێنارد ئۆنیەوکۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپا لەنێوان ١٨- ٣٠ حوزەیراندا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ویلایەتی بۆرنۆ ئۆپەراسیۆنی بۆسەر رێکخراوی تیرۆرستی بۆکۆ حەرام ئەنجامداوە.
بێنارد ئۆنیەوکۆ ئاماژهی بهوهشكرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٧٣ تیرۆرست لە چالاکی خراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
هەروەها ٥٥ کەس ئازاد کراون کە تیرۆرستەکان وەک بارمتە دەستبەسەریان کردبوون، لەو ژمارەیەش ٢٧یان منداڵ بوون.
جێی وەبیرهێنانەوەیە رێکخراوی تیرۆرستی بۆکۆ حەرام لە سەڵانی ٢٠٠٠ەوە لە وڵاتی نێجیریا سەریهەڵداوە و بەهۆی پەلامارەکانی رێکخراوەکەوە لە ساڵی ٢٠٠٩وە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ساڵی٢٠١٥وە بۆکۆ حەرام چالاکییەکانی بردووەتە وڵاتانی دراوسێی نێجیریا وەک کامیرۆن، چاد و نەیجەر، دیارترین پەلاماریش، هێرشکردنە سەر دەوروبەری دەریاچەی چاد بوو کە تیایدا زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژران.
تا ئێستاش بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە نێجیریا سەدان هەزار کەس ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون.