Ahmet Furkan Mercan
21 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2023
تۆکیۆ - AA
حکوومەتی ژاپۆن، پاکێجێکی هاوکاری دارایی بەبڕی ٥،٥ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا راگەیاند، کە لەژێر هێرشی بەردەوامی رووسیادایە.
پێش ساڵیادی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا کە لە ٢٤ی شوباتدا دەستی پێ کرد، ئامانجی حکوومەتەکەی کیشیدا فومیۆ زیادکردنی هاوکارییەکانە بۆ ئەو وڵاتە.
کیشیدا فومیۆ لە گوتارێکیدا کە لە کۆڕێکدا لە تۆکیۆی پایتەخت پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە کرد کە بەبڕی ٥،٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری دارایی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی کیۆدۆ، هاوکارییە داراییەکە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئۆکراینایە.