Muhammet Ali Kemal
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
هاتای - AA
٢٠ بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی کە لە لایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ شاری ئیدلبی سووریا دابینکراوە، لە دەروازەی سنووریی جیلڤەگۆزوەوە تێپەڕی.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیکەوتوون، ٢٠ بارهەڵگر کە هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیان بارکردبوو، لە دەروازەی سنووریی جیلڤەگۆزی سەربە شارۆچکەی رەیهانلی هاتایەوە، تێپەڕین.
ئەوەش زانراوە کە هاوکارییە مرۆییەکان و پێداویستییە سەرەکییەکانی ناو بارهەڵگرەکان، بۆ دانیشتوانی ئیدلب و گوندەکانی دەورووبەریەتی.