Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
12 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به حكوومه‌تی ئێران كه یادی 40 ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه راگه‌یاند "رژێمه‌كه‌ی ئێران ته‌نها شكستێكی 40 ساڵی به‌رهه‌مهێنا. گه‌لی ئێران شایسته‌ی داهاتوویه‌كی گه‌شترن".
له بڵاوكراوه‌یه‌كیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تره‌مپ لێدوانی توندی به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی ئێران دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له بڵاوكراوه‌كه‌یدا باسی له حكوومه‌تی ئێران كرد و رایگه‌یاند "40 ساڵ گه‌نده‌ڵی، گوشار و تیرۆر. رژێمه‌كه‌ی ئێران ته‌نها شكستێكی 40 ساڵی به‌رهه‌مهێنا. گه‌لی ئێران شایسته‌ی داهاتوویه‌كی گه‌شترن".
- هه‌ڕه‌شه‌ی روون له لایه‌ن بۆڵتن-ه‌وه
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن له گرته ڤیدیۆییه‌كدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری كۆشكی سپی‌دا بڵاویكرده‌وه به‌ڕوونی هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی ئێران كرد.
بۆڵتن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران تیرۆری گه‌لی خۆی و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و گوتی: "ئیران بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكی له هه‌موو شوێنێكی جیهان، هێشتا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدایه".
بۆڵتن له گرته ڤیدیۆییهکەدا كه نزیكه‌ی خوله‌كێك ده‌بێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران له سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "به‌رده‌وامه له پشتیوانی سه‌ره‌كی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی".
جۆن بۆڵتن گوتیشی: "ره‌نگه خراپترینی ئه‌وه بێت گه‌لی ئێران به‌ده‌ست كێشه‌ی جددیه‌وه ده‌ناڵێنێت، رێژه‌ی بێكاری له ئاستی پێوانه‌ییدایه، هه‌ڵئاوسان له به‌رزترین ئاستی هه‌موو كاتهكاندایه و دراوی ئێرانی ته‌واو دابه‌زیوه. وانازانم له‌مه‌ودوا ساڵێكی زۆرتان مابێت بۆ یادكردنه‌وه".
ناوبراو كه به بۆچوونی دژبه ئێران ناسراوه له په‌یامه‌كانی پێشووتریدا به شێوه‌یه‌كی روون هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی ئێران كردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هه‌موو بژارده‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆن.