Aliia Raimbekova,Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
ئاستانا - AA
پێش چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سووریا كه له رۆژانی 3-4ی ئەم مانگە له ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پسپۆڕانی سه‌ربازی وڵاتانی گه‌ره‌نتیده‌ر و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه ته‌كنیكیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه به داخراوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ریه‌ك له پسپۆڕانی سه‌ربازیی وڵاتانی گه‌ره‌نتیده‌ر توركیا، رووسیا و ئێران، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له مین كه سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، ئه‌گنیس كاركایلۆو به‌شدار ده‌بن.
له چوارچێوه‌ی چواره‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی سووریا كه سبه‌ی ده‌ست پێده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كان، پاشان دوانیوه‌ڕۆی 4ی ئەم مانگە كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی و، دواتریش كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساز بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندی توركی له لایه‌ن جێگری راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌دات ئۆنال نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، شاندی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرينتيڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ سووریا و، شاندی ئێرانی له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، حوسه‌ین جابری ئه‌نساری سه‌رۆكایه‌تی ده‌ركرێت.
محه‌مه‌د عه‌لوش، سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی سووریا ده‌كات و، شاندی رژێمی سووریاش له‌لایه‌ن به‌شار جه‌عفه‌ری-یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را، راوێژكاری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، نه‌واف وه‌سفی ته‌ل و، جێگری وه‌زیری به‌رپرس له كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سیتوارد جۆنسن به‌شداری بكه‌ن.