Davit Kachkachishvili
09 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ - AA
لە هێرشێکی مووشەکیی سوپای رووسیادا بۆسەر ناحیەی شیڤچینکۆڤ سەربە قەزای کوپیانسکی لە ناوچەی خارکێڤ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا، کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکەیش برینداربوون.
جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، کیریلۆ تیمۆشینکۆ لە چەناڵی تێلێگرام بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی رووسیا هێرشی مووشەکییان کردووەتە سەر ناحیەی شیڤچینکۆڤ و مووشەکەکان لە بازاڕی ناحیەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
کیریلۆ تیمۆشینکۆ باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکەدا، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵان گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.
جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، هەروەها باسی لەوە کرد کە پێشبینی دەکەن هێرشەکە لە رێگەی سیستمی مووشەکیی S-300ەوە ئەنجام درابێت.
سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی ناوچەی خارکێڤ (پارێزگار)، ئۆلیگ سینیگوبۆڤ لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە لەنێو بریندارەکاندا کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان هەیە.