Rewa Mahmood Hasan
25 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2019
قودس-AA
دوای ئەوەی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرتی غەززەی ژێر ئابڵوقەوە، مووشەکێک لە ماڵێکی باکووری تەلئەبیب کەوتە خوارەوە، هێزەکانی ئیسرائیل دەستیان بە لێدانی ئامانجەکانی حەماس .
لە راگەیەندراوێکدا کە سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە تێیدا هاتووە،" دەستمان کرد بە لێدانی ئامانجەکانی حەماس لە کەرتی غەزە" ئەمە لەکاتێکدا ئاماژە بە هیچ زانیاریەکی تر نەکراوە.
لەلایەکی ترەوە شایەتحاڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل لە باکووری غەززە خاڵێکی کەتیبەکانی عیزەدین قەسامی باڵی سەربازیی حەماسیان بۆردومان کردووە.
لە ناوچەکە دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت، لەئێستادا دۆخی ناجێگیری غەززە بەردەوامی هەیە.