Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌زاران كه‌س له میانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا رایگه‌یاند "ئێجگار نیگه‌رانین".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه نیگه‌رانن له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ئێجگار نیگه‌رانه له‌و هه‌واڵانه‌ی کە باس له زیندانیكردنی هه‌زاران كه‌س ده‌كه‌ن له هاووڵاتییانی ئێرانی له لایه‌ن رژێمه‌وه كه به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌کانی ئاشتیخوازانەی ئه‌و وڵاته‌دا كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "بێده‌نگ نابین له كاتێكدا دیكتاتۆریی ئێران مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی هاووڵاتیانی خۆی پێشێل ده‌كات؛ رابه‌رانی ئێران به‌رپرس ده‌كه‌ین له‌و جۆره پێشێلكاریانه. ئه‌مریكا داوای ئازادكردنی هه‌موو سزادراوه سیاسییه‌كان ده‌كات به قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌شه‌وه".
پێشتر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رس پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران راگه‌یاندبوو.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند "به توندترین شێوه ئیدانه‌ی كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ین كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراون. چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه كه ئه‌وانه به‌رپرسیار ده‌كات كه توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامده‌ده‌ن، فشاریان له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن و دزی له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن."
هاوكات بە قوربانیانی ده‌ستی رژێمیشی گوت: "له بیرناكرێن".