Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
05 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
واشنتۆن- AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن وێڕای ئیدانەکردنی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی لە لایەن کۆریای باکوورەوە، رایگەیاند ''بۆ راگرتنی هەڕەشەیەکی گەردوونیی، کارێکی گەردوونیی پێویستە. هەر وڵاتێک کە کرێکارە میوانەکانی کۆریای باکووری لەخۆگرتبێت، دەستەبەری بەرژەوەندیی سەربازیی یان ئابووری بۆ بکات یان پابەندی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان نەبێت، ئەوا پشتیوانیی لە رژێمێکی مەترسیدار دەکات و هانی دەدات''.
رێکس تیلەرسن روونکردنەوەیەی سەبارەت بە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی لە لایەن کۆریای باکوورەوە بڵاوکردەوە.
رێکس تیلەرسن جەختی لەوەکردووەتەوە کە کارێکی گەردوونی پێویستە بە مەبەستی راگرتنی هەڕەشەیەکی گەردوونیی و رایگەیاندووە:
''هەر وڵاتێک کە کرێکارە میوانەکانی کۆریای باکووری لەخۆگرتبێت، دەستەبەری بەرژەوەندیی سەربازیی یان ئابووری بۆ بکات یان پابەندی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان نەبێت، ئەوا پشتیوانیی لە رژێمێکی مەترسیدار دەکات و هانی دەدات. پێویستە هەموو وڵاتان بە روونی باس لەوە بکەن کە هەوڵەکانی کۆریای باکوور بۆ بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمیی، دەرەنجامی لێدەکەوێتەوە. دەبێت کردەوە ئاژاوەگێڕییەکانی کۆریای باکوور بخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێوشوێنی توندتر بە مەبەستی لێپێچینەوە لەو وڵاتە بگیرێتە بەر''.
رێکس تیلەرسن ئاشکراشیکردووە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دەستەی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات و هاوپەیمانەکانیدا بە هەماهەنگی دۆخەکەی هەڵسەنگاندووە.
- روونكردنه‌وه‌یه‌ك له پێنتاگۆنه‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پێنتاگۆن، دانا وایت له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا، ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی پیۆنگیانگی كرد.
دانا وایت له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانیدا به وردی چاودێریی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و نووسیویه‌تی: "تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات كه كۆریای باكوور مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی. له‌گه‌ڵ كۆماری كۆریای باشووردا بۆ ده‌رخستنی تواناكانمان مانۆڕێكی هاوبه‌شمان ئه‌نجامدا".
ناوبراو وابه‌سته‌یی ئه‌مریكای به ئاسایشی كۆریای باشوور و ژاپۆنه‌وه دووپاتكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به رێگای ئاشتیخوازانه نیوه‌دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی پاك بكاته‌وه.
- مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی پێنتاگۆندا راگه‌یه‌نراوه، له مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كه‌ی 4ی ته‌مووزی ئه‌مریكا و كۆریای باشووردا، ئه‌و هێزانه به‌شداربوون كه دژی كۆریای باكوور به‌كارده‌هێنرێن.
به‌وپێیه له مانۆڕه‌كه‌دا سیستمه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا و مووشه‌كی Hyunmoo IIی كۆریای باشوور به‌كارهێنراون.