Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، جێرمی هانت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه هانت ئه‌مڕۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیدا داهاتووی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، رۆڵی ئێران له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا و ره‌وشی ئه‌و هاووڵاتییه بریتانیانه‌ی له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌رن تاوتوێ ده‌كات.
هانت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران كۆده‌بێته‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، محه‌مه‌د جه‌واد زاریفی-شیان له‌نێودایه و، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی هانت له ئێران ئه‌نجامیان ده‌دات تاوتوێی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌ورووپا ده‌كرێت كه ده‌یدات بۆ له‌باربردنی ئه‌و سزایانه‌ی به‌هۆی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هانت نیگه‌رانیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رپرسانی ئێرانی له‌باره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێران مووشه‌كی بالستی و چه‌ك بۆ حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، هاتووه: "ئه‌وه نانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیرییه و دژی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان. له‌و خاڵه‌دا ده‌بێت ته‌واوی ولاتان پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له ستۆكهۆڵم".
سه‌ردانه‌كه‌ی هانت بۆ ئێران، له پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، تا ئیستا یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێكی خۆرئاوایه بۆ تاران.