Mohammed Baqi Hussein
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیڵه‌رسن رایگه‌یاندووە 22ی ئازار له واشنتۆن پێشوازی له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی باڵای ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ده‌كات.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆبوونه‌وه‌كه 22ی ئازار له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه تیڵه‌رسن رایگه‌یاندووه ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی باڵای ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه كه ژماره‌یان 68 وڵاته و له مانگی كانوونی یه‌كەمی 2014ه‌وه دامه‌زراوه. جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه گرنگیی زۆری ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌ته‌كانی ئابووریی، دۆخی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر دەستی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه تاوتوێ ده‌كرێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه، دواین كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه له ته‌مووزی 2016دا بوو. 17ی تشرینی دووه‌میش له‌سه‌ر ئاستی سیاسی له به‌رلین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرابوو.
- "رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارنابێت"
گوته‌بێژی كاتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تۆنه‌ر وه‌بیریهێنایه‌وه كه رووسیا به‌شێك نییه له هاوپه‌یمانێتییه‌كه و به‌شداری کۆبوونەوەکە ناكات.