Abdullah Shukur
11 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2016
وەزیری بەرگری سعوودیە، محەمەد بن سەلمان، لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، نەواز شەریف کۆبووەوە.
نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی پاکستان، رایگەیاند کە نەواز شەریف لە کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بە بنەماکانی مێژوویی، ئاینی، رۆشنبیری، پەیوەستە بە سعوودیەوە.
راشگەیەنرا کە شەریف و سەلمان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندی ھەردوو وڵات و ھەماھەنگی کردووەتەوە.
ھاوکات لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ھەردوو وڵات تاوتوێی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر کردووە.
جێگەی باسە وەزیری دەرەوەی سعوودیە، عادل ئەلجوبەیر، لە دوای سەردانەکەی بۆ پاکستان لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە. وەزیری بەرگری سعوودیە، سەلمان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.