Sarmand Hameed
14 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
بەیروت - AA
حکوومەتی لوبنان رایگەیاند، وەزیری تەندروستی وڵاتەکەی، حەمەد حەسەن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بووە.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردەوە، حەمەد حەسەن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئەلسان جۆرج خەوێنراوە.
لە راگهیهنراوهكهدا هیچ وردەکارییەک لەبارەی رەوشی تەندروستی حەمەد حەسەن نەخراوەتەڕوو.
بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە لوبنان گەیشتووەتە ٢٣١ هەزار و ٩٣٦ تووشبوو کە لەنێویاندا هەزار و ٧٤٠ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ١٤٥ هەزار و ٨٧٣ تووشبووی کۆرۆنا دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.