Dildar Baykan
14 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بەر لە رێورەسمى سوێندخواردنى سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بايدن، داواى "دابەزاندنى فشار و دانبەخۆداگرتنى" لە خەڵكى ئەمريكا كرد.
دۆناڵد ترەمپ لە راگهیهنراوێكدا سەرنجى بۆ هەواڵەكانى روودانى خۆپيشاندانى فراوان لە كاتى بەڕێوەچوونى رێورەسمى سوێندخواردنى سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمريكا، جۆ بايدن لە ٢٠ى كانوونى دووەم راكێشا.
ترەمپ كە رووى قسەکانی كردە لايەنگرانی، رایگهیاند: "ئاگادارتان دەكەمەوە لە ئەنجامدانى هەر توندوتيژييەک، پێشێلكردنى ياساكان و هەموو كارێكى تێكدەرانە".
سهرۆكی ئهمریكا جەختى لەوەكردەوە كە توندوتيژى شوێنى لە بەهاكانى ئەمريكييەكاندا نابێتەوە و رایگهیاند: "داوا لە سەرجەم ئەمريكييەكان دەكەم، ئاستی گرژییهكان دابەزێنن و دان بەخۆیاندا بگرن".