Tevfik Durul
28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئەسینا - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ یەکەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ یۆنان شاری سالۆنیک بوو.
پۆمپیۆ لەگەڵ هاوتا یۆنانییەکەی، نیکۆس دەندیاس کۆبووەوە و لەبارەی هەمەهەنگییەکانی بواری بەرگری و وزە و بەرەوپێشچوونەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دوان.
چاوەڕێدەکرێت هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەدا چەند رێککەوتننامەیەکی تایبەت لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا لەنێوان ئەمریکا و یۆنان واژوو بکرێن.
لە لایەکی دیکەوە وەک کاردانەوەیەک لە دژی سەردانەکەی پۆمپیۆ، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سالۆنیک خۆپیشاندان رێکدەخرێت.