Ethem Emre Özcan
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سووریا، وەلید موعەلیم کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی هەواڵیی سانای سەربە رژێمی ئەسەد بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی رژێم، وەلید موعەلیم کۆچی دوایی کردووە.
لە هەواڵەکەداهیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری مردنی وەولید موعەلیم بڵاونەکراوەتەوە.
وەلید موعەلیم کە تەمەنی گەیشتبووە ٧٩ ساڵ لە ١١ی شوباتی ٢٠٠٦ەوە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریای بەڕێوەبردووە.
وەلید موعەلیم یەکێک بوو لە گەورەترین پشتیوانانی رژێمەکەی ئەسەد لە جەنگی ناوخۆیی سووریادا.
وەلید موعەلیم لە ساڵى ١٩٤١ لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دایکبووە و لە ساڵانی ١٩٩٠-١٩٩٩دا وەک باڵیۆزی سووریا لە ئەمریکا کاری کردووە.