Zana Natık Kerem
09 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتەوە بەغدا.
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان بە گەیشتینی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازیی لێ کراوە.
چاوەڕان دەکرێت وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان لە میانی سەردانەکەی بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی دیکەی عێراق ئەنجام بدات.